توێژه‌ران له بواری پزیشکی:
- ترێی ڕه‌ش له نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌مانپارێزێت
كۆمه‌لێك له توێژه‌ران له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریانخست كه خواردنى ترێی ڕه‌ش ده‌مان پارێزێت له تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و یارمه‌تیده‌ریشه بۆ به‌هێزكردنى مێشك ، هه‌روه‌ها سودێكى كاریگه‌ریشى هه‌یه بۆ رزگاركردنمان له جۆرى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكى ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه توێكلى ترێی ڕه‌ش شانه شێرپه‌نجه‌كانى پرۆستات ده‌وه‌ستێنێت و پێستیش له چرچ بوون ده‌پارێزێت .
توێژه‌ران ده‌لێن" خواردنى ترێ لاى مرۆڤى به‌ساڵاچوو سودێكى زۆر گرنگى هه‌یه و بۆ نه‌هێشتنى چه‌ورى ناو خوێنیش به‌كه‌لكه . ترێ له به‌رنامه‌ى دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ده‌ورێكى بالای هه‌یه .
له كۆتایدا توێژه‌ران ئامۆژگارى مرۆڤ ده‌كه‌ن به خواردنى ترێ به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ، چونكه سودێكى ته‌ندروستى زۆرى هه‌یه .
-پاچه‌كردنى حه‌ب به‌مه‌به‌ستى ئاسانتر قوت دان زیان به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت
شاره‌زایانى بوارى پزیشكى هوشدارى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پارچه‌كردنى حه‌ب بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانتر قوت بدرێ، زیان به مرۆڤ ده‌گه‌ینێ و زۆر جاریش ده‌بێته هۆى مردنى كه‌سه‌كه.
شاره‌زایان ده‌لێن: كاتێك حه‌ب وورد ده‌كرێ مادده‌كه خێراتر به‌ناو هه‌موو به‌شه‌كانى له‌شدا بڵاو ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسى خۆى دروست ده‌كات.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى حه‌به‌كان بكه‌ین ده‌بینین دیوى ده‌ره‌وه‌ى داپۆشراوه ، كاتێك مرۆڤ حه‌به‌كه قوت ده‌دات
بۆ ماوه‌یه‌كى دریاریكراو له ناو له‌شدا ده‌مێنێته‌وه‌و به هێواشى بڵاو ببێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ده‌كرێته دوو كه‌رت یان زیاتر زوو به ناو له‌شدا بڵاو ده‌بێته‌وه ، ئه‌م بڵاو بونه‌وه‌یه خێرایه‌ش مه‌ترسیدارو زیان به‌خشه بۆ سه‌ر ته‌ندروستى نه‌خۆش .
